لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە تورکیا پێنج کەس کوژران

06-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەڕە تەقە لە نێوان دوو دراوسێ لە پارێزگای ساکاریای تورکیا روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون. دوای رووداوەکەش9 کەس دەستبەسەرکران.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی باشکۆپروی سەر بە شارۆچکەی سەردیڤانی پارێزگای ساکاریا روویدا. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان بە هۆکارێکی نادیار دەمەقاڵێ لەنێوان دوو دراوسێدا روویداوە و دواتر بووەتە شەڕیان. 
 
هەردوولا بە دەمانچە تەقەیان لە یەکدی کردووە. لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا سێ کەس بە ناوەکانی یاشار ئۆزیورت، ئۆنور ئۆزیورت و ڤۆڵکان یڵدز لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و 7 بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ساکاریا، دوو لە بریندارەکان بە ناوەکانی فاخر یەڵدز و ئۆزگور ئۆزیورت لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
 
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هێزە ئەمنییەکان 9 کەسیان دەستبەسەر کرد و دەستیشیان بەسەر چوار دەمانچەدا گرت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە