مانگی ئادار 25 ژن بەدەستی پیاو لە تورکیا کوژراون

06-04-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پلاتفۆرمی 'تاوانەکان بەرامبەر ژنان دەوەستێنین' دەڵێت، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا 25 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیادا بەدەستی پیاو کوژراون.
 
بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی 'تاوانەکان بەرامبەر ژنان دەوەستێنین'، مانگی رابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا 25 ژن بەدەستی پیاو کوژراون و گومان لە گیانلەدەستدانی 21 ژنی دیکەش هەیە.
 
ئەو پلاتفۆرمە کە مانگانە و ساڵانە راپۆرتی خۆی بڵاودەکاتەوە، رایگەیاندووە، سێ لەو 25 ژنە بە هۆکاری ئەوە کوژراون کە داوای جیابوونەوەیان کردووە.
 
بکوژی ژنەکان بەم پۆلێن کراون:
 
13 ژن – هاوژین
2 ژن – هاوژینی پێشوو
3 ژن – خۆشەویستی پێشوو
2 ژن – کوڕ
1 ژن – باوک
1 ژن – خۆشەویست
1 ژن – برا
1 ژن – نەناسراو
1 ژن – کەسێک کە رفاندوویەتی
 
شوێنی کوشتن:
 
17 ژن – ماڵەوە
6 ژن – کۆڵان
1 ژن – شوێنی کار
1 ژن – چۆڵەوانی
 
بە چی کوژراون:
 
15 ژن بە چەک کوژراون
10 ژن ئامێری بڕەر
 
ئەو پلاتفۆرمە پێشتر بڵاویکردبووەوە، لە ساڵی 2023دا 315 ژن بەدەستی پیاو کوژراون و شێوازی گیانلەدەستدانی 248 ژنی دیکەش گومانی لەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە