تورکیا شەش هێلیکۆپتەری جۆری ئاتاک رادەستی فیلیپین دەکات

06-04-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن تورکیا فیلیپین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێوڕەسمێکدا تورکیا شەش هێلیکۆپتەری جۆری [T129 Atak] رادەستی حکومەتی فیلیپین دەکات. رێوڕەسمەکە لە مانیلای پایتەختی فیلیپین بە ئامادەبوونی ئیسماعیل دەمیر، سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا بەڕێوەدەچێت. 
 
ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە: "ئەمە رۆژێکی دیکەی پڕ لە شانازییە بۆ پیشەسازیی بەرگریمان! بۆ یەکەمین جارە هێلیکۆپتەری جۆری ئاتاک لە دەرەوەی وڵات رادەست دەکەین، کە ئەویش بە فیلیپینە".
 
تورکیا خولێکی راهێنانی بۆ چوار فڕۆکەوان و 19 کارمەندی تەکنیکیی فیلیپین کردەوە. 
 
تاوەکو ئێستا وڵاتانی پاکستان و فلیپین بە مەبەستی کڕینی هێلیکۆپتەری جۆری [T129 Atak] لە تورکیا، گرێبەستیان لەگەڵ تورکیا واژۆکردووە. پاکستان گرێبەستی کڕینی 30 هێلیکۆپتەر و فلیپینیش گرێبەستی کڕینی 30 هێلیکۆپتەریان واژۆکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. وێنە: AFP

دوایین پێشڤەچوون لە پێڤاژۆی ئاشتی دا؛ ئۆجەلان ئازاد دەکرێت؟

لە سەردانەکەدا، شاندەکە پەیامەکەی ئۆجەلان لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە شەن و کەو دەکەن و بۆچوون و پێشنیازی ئەوان بۆ قۆناخەکە وەردەگرن. بە تایبەت بۆچوونی دەمیرتاش لەسەر ئەو پێڤاژۆیە تازەیە، چونکە ئۆجەلان لە دیداری ئیمراڵیدا بە شاندەکەی دەم پارتی گوتبوو دەمیرتاش لە چەقی ئەم پێڤاژۆیەدایە. پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک و سڕی سوڕەیان ئۆندەر دواتر بۆ جاری دووەم دەچنەوە ئیمراڵی.