ئەحمەد داودئۆغڵو: پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت

دوێنێ کاژێر 12:36
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی ئەحمەد داودئۆغڵو و شاندی دەم پارتی
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی ئەحمەد داودئۆغڵو و شاندی دەم پارتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندی دەم پارتی و پارتی ئاییندەی تورکیا کۆبوونەوە. سەرۆکی پارتی ئاییندە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت.
 
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا گوتی، "پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە کورد و تورک بە ئاشتی بژین."
 
سرری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندەکەی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی پێشوویان تاوتوێ کرد.

شاندی کۆبوونەوەکانی دەم پارتی دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبن.

شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2025 کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی لەگەڵ پارتی ئاییندە کۆبووەوە، کاژێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ئاکپارتی کۆبووەوە و بڕیارە کاژێر 03:30ی ئێوارەش لەگەڵ پارتی سەعادەت کۆببێتەوە.

دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بڕیارە شاندی دەم پارتی رۆژی 10ـی کانوونی دووەمی 2025 بۆ جاری دووەم سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە شاندەکەی دەم پارتی 28-12-2024 سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی سەرلەنوێ رەفاهـ

پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بۆ حکومەتی تورکیا: دەتانەوێت ئۆجەلان بکەنە باڵیۆزی ئاشتی؟

شاندی دەم پارتی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا سەردانی بارەگای سەرلەنوێ رەفاهی کرد و لەلایەن فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.