رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای بۆڵو لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 01:03 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە ناوەندی پارێزگای بۆڵو روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.31 کم تۆمارکراوە.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 129 پاشلەرزە روویانداوە، کە 12 پاشلەرزە 6 پلە و 71یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ