رووداو دیجیتاڵ
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتاییهات. کۆبوونەوەکە چوار کاژێر و نیوی خایاند و لە راگەیێندراوی کۆتاییدا هەڵسەنگاندن بۆ پرسەکانی رۆژەڤ و پێشهاتەکانی سووریا، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرا.
كۆبوونه‌وه‌كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، به‌ئاماده‌بوونی یاریدەدەری سه‌رۆككۆمار، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگریی، سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فهرماندەی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو و سێ و سوپای ئیجە، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شوڕای سه‌ربازیی، دوور له چاوی كامێرا‌كان بەڕێوەچوو. دواتر راگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە.
لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا "زانیاری لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە پێشکێشکراوە کە بە سەرکەوتوویی بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام دراوە. هەروەها هەڵسەنگاندن لە دژی ھەر ھەڕەشە و مەترسییەکی سەر یەکێتیی نیشتمانی، پێکەوەبوون و مانەوەی تورکیا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کراوە".
سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا؛ لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هاتووە: "گرنگە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و گیان و موڵک و ماڵی خەڵکی سڤیل. پێشهاتەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی پێویستە رژێم لەگەڵ خەڵکی خۆی و ئۆپۆزسیۆنە رەواکان ئاشت ببێتەوە و بە سازان و رێککەوتن کێشەکان چارەسەر بکرێن".
هەر لەبارەی سووریاوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت: "وڵاتەکەمان هەمیشە پشتیوانی بەهێزی لە یەکپارچەیی خاک و یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی سەروەرییەکانی سووریا بووە و هەموو ئەرکێکی سەرشانی لەم پێناوەدا بەجێ دەگەیێنێت. رێگەنادەین رێکخراوە تیرۆریستییەکان سوود لە ناسەقامگیریی ناوچەکە وەربگرێت. ئامادەکاریی تەواومان هەیە بۆ لەناوبردنی هەر جۆرە هەڕەشەیەک ئاراستەی ئاسایشی نیشتمانیی و سنوور و گەلەکەمان بکرێت".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كێكه له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تێیدا بڕیاری چاره‌نووسساز و گرنگ به‌تایبه‌تی له رووی سه‌ربازیی و ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگ ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ