ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و به‌ئاماده‌بوونی یاریدەدەری سه‌رۆككۆمار، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگری، ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شوڕای سه‌ربازیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە کاژێر 16:30 دوور له چاوی كامێرا‌كان دەستیپێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە، راگەیێندراوی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە و رۆژەڤی کۆبوونەوەکان ئاشکرا بکرێت. میدیای فەرمیی تورکیاش بڵاویکردەوە، دوایین پێشهاتەکانی سووریا، ئۆپەراسیۆنەکانی دژەتیرۆر و چەندین پرسی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتیی لە رۆژەڤی کۆبوونەوەکاندا دەبێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كێكه له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تێیدا بڕیاری چاره‌نووسساز و گرنگ به‌تایبه‌تی له رووی سه‌ربازی و ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگ ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.