لە مووش جگەرەکێشان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کرا
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان جگەرەکێشان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2020 بڵاوکراوەتەوە، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی پاراستنی ته‌ندروستیی مووش و بۆ بەرگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پەتای كۆرۆنا، بڕیاریانداوه، جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كو شه‌قام، كۆڵان، گۆڕه‌پان، پارك و باخچه‌كان قه‌ده‌خه‌بكه‌ن.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو کەسانەی پابەندی رێنماییەکان نابن، سزای مادییان بەسەردا دەسەپێنرێت.
پێشتریش لە پارێزگاکانی ماڕاش و وان جگەرەکێشان و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کران، وەکو رێکارێک بۆ بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئەو پەتایە، بۆئەوەی مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی هەناسەی جگەرەکێشەکانەوە کەمتر ببێتەوە.
تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا 384 هەزار و 509 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 10 هەزار و 558 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و 330 هەزار و 665 تووشبووش چاکبوونەتەوە.