لە مووش جگەرەکێشان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کرا

05-11-2020
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن جگەرەکێشان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان جگەرەکێشان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2020 بڵاوکراوەتەوە، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی پاراستنی ته‌ندروستیی مووش و بۆ بەرگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پەتای كۆرۆنا، بڕیاریانداوه، جگه‌ره‌كێشان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی وه‌كو شه‌قام، كۆڵان، گۆڕه‌پان، پارك و باخچه‌كان قه‌ده‌خه‌بكه‌ن.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو کەسانەی پابەندی رێنماییەکان نابن، سزای مادییان بەسەردا دەسەپێنرێت.
 
پێشتریش لە پارێزگاکانی ماڕاش و وان جگەرەکێشان و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کران، وەکو رێکارێک بۆ بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئەو پەتایە، بۆئەوەی مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی هەناسەی جگەرەکێشەکانەوە کەمتر ببێتەوە.
 
تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا 384 هەزار و 509 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 10 هەزار و 558 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و 330 هەزار و 665 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنە پارێزەرەکە و باوکی

باوکی مرد... سکاڵای لە کۆمپانیای جگەرەکەی کرد و 500 هەزار لیرەی وەرگرت

ژنەپارێزەرێک لە تورکیا دوای ئەوەی باوکی گیانی لەدەستدا، سکاڵای لەسەر ئەو کارگەیەی جگەرە تۆمار کرد کە باوکی بەرهەمەکانی دەکێشا. بە بڕیاری دادگە نزیکەی 14 هەزار دۆلار قەرەبووی وەرگرت.