رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێبدەن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."
ئێوارەی رۆژی هەینی 4ی تشرینی یەکەمی 2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چالاکییەکدا بەشداریی کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێ بفرۆشن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."
سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی، "بەرھەمی نێوخۆییمان بەرزکردووەتەوە و ئێستا لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانین."
تورکیا خاوەنی چەندین جۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە و ئەو فڕۆکانەش لەلایەن چەندین وڵاتی جیهانەوە دەکڕدرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ