تورکیا

ئەو کەسانە لە 16 شاری باکووری کوردستان و تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیرکراون. وێنە: ئەرشیڤ
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 45 کەسی بە گومانی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند.
ئەمڕۆ 5ـی تەممووزی 2024، عەلی یەرلیکایا لە تۆڕی ئێکس، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 45 گومانلێکراو دەستگیرکراون.
وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیادا هاتووە، بە هاوئاهەنگی لە نێوان میت و هەواڵگریی ئاسایش، زانیاری لەبارەی جموجۆڵی گرووپێکی سەر بە داعش کۆکرایەوە و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ئایدن، ئادانا، دوزجە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، مەرەش، قەیسەری، كرشههیر، کلیس، کۆجائەلی، کۆنیا، کوتاهیە، مانیسا، ساکاریا و رووها ئەنجامدرا و 45 گومانلێکراوی بیانی دەستگیرکران.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە کاتی پشکنینی ئەو ناونیشانانەی گومانلێکراوەکان تێیاندا دەستگیرکران، دەستبەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی دیجیتاڵی و چەکی بێمۆڵەت و چەندین بڵاوکراوەی داعشدا گیرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ