حکومەتی تورکیا کۆدەبێتەوە و بڕیار لە دامەزراندنی مامۆستا دەدات

05-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کابینەی حکومەتی تورکیا کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی دەکات. یەکێک لە مژارە گەرمەکانی کۆبوونەوەکە، دامەزراندنی مامۆستایانە. 
 
بڕیارە دووشەممە 6ـی ئایاری 2024، کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە. یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، دامەزراندنی مامۆستایانە. 
 
حکومەتی تورکیا لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان، بڕیار دەدات. بڕیارەکە بەپێی پێویستی وەزارەتی پەروەردە دەبێت، کە ئەویش لە بودجەی ساڵانەیدا ژمارەی پێویستی مامۆستایان بەپێی پسپۆڕییەکان داوا دەکات. 
 
یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا، رایگەیاند، لە ئەگەری پەسندکردنی بڕیارەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای کۆبوونەوەکە، ژمارە و رۆژی دامەزراندنی مامۆستایان ئاشکرا دەکات. 
 
رۆژی 8ی ئایاری 2023، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا 45 هەزار مامۆستای دامەزراند. لەنێویاندا 50 مامۆستای زمانی کوردی دامەزران. ئەمەش یەکەمجارە ئەم ژمارە زۆرەی مامۆستای زمانی کوردی دابمەزرێت. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، لە کۆی ئەم 50 مامۆستایە 35 مامۆستا بۆ شێوەزاری کرمانجی و 15 مامۆستاش بۆ شێوەزاری زازاکی دامەزراون. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستاندا یەک ملیۆن و 154 هەزار و 383 مامۆستا هەن، کە تەنیا 139یان مامۆستای زمانی کوردین.
 
ساڵی 2018 سێ مامۆستای زمانی کوردی دامەزران. ساڵی 2019 مامۆستای زمانی کوردی دانەمەزرا. ساڵی 2020 یەک مامۆستا، ساڵی 2021 سێ مامۆستا و ساڵی 2022 سێ مامۆستا و ساڵی 2023یش 50 مامۆستا دامەزران.
 
لە ساڵی 2012ـەوە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەهەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکی لە زانکۆی ئارتوکڵو لە مێردین، زانکۆی ئاڵپئەرسڵان لە مووش، زانکۆی چەولیگ لە چەولیگ، زانکۆی مونزور لە دێرسم و ساڵی 2017یش لە زانکۆی یوزونجوییڵ لە وان؛ کرانەوە. تاوەکو ئێستا هەزار و 603 دەرچوویان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: AA

فیدان: کارکردن بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، کارکردن بەردەوامە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە لە ئەمریکا یان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەوە لەو بابەتانەن کە کارکردن لەسەریان بەردەوامە".