رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناککالە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 21:38 خولەکی شەوی دووشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی یەنیجە سەر بە پارێزگای چاناککالە روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 10.44 کم تۆمارکرا.
بوومەلەرزەکە لە ئیستەنبووڵ هەستی پێکرا.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 948 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 83یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ