نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا بەرزتردەبێتەوە

دوێنێ کاژێر 11:57
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 45.70 لیرە (نزیکەی 1690 دیناری عێراقی). 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان، کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بووە هۆی بەرزکردنەوەی باج لەسەر بەنزین و گازوایل بۆ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ. 
 
بەوپێیە، بەگوێرەی نوێترین بڕیار کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دراوە، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەکان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
نرخی سووتەمەنییەکانی وەکو بەنزین و گازوایل و گازی شل LPG بەڕێژەی 6٪ لە نرخی پێشوویان زیاد دەکرێت. 1.27 لیرەی تورکی (نزیکەی 47 دیناری عێراقی) خرایە سەر نرخەکانی پێشوویان. 
 
بەمەش نرخی هەر لیترێک بەنزین لە 44.43 لیرە (نزیکەی 1640 دینار) گەیشتە 45.32 لیرە (نزیکەی 1675 دیناری عێراقی) و نرخی هەر لیترێک گازوایل لە 42.74 (نزیکەی 1570 دیناری عێراقی) بۆ 44.16 لیرە (نزیکەی 1630 دیناری عێراقی) و نرخی هەر لیترێک گازی شل LPG لە 26.13 لیرە (نزیکەی 965 دیناری عێراقی) گەیشتە 27.24 لیرە (نزیکەی 1006 دیناری عێراقی).  
 
دوایینجار، رۆژی 3ـی کانوونی یەکەمی 2024 نرخی بەنزین و گازوایل و گازی شلی ئۆتۆمبێلەکان 1.15 بۆ 1.22 لیرە (نزیکەی 43-45 دیناری عێراقی) بەرزبووەوە. 
 
بەمەش لەماوەی مانگێکدا نرخی سووتەمەنییەکان بەرێژەی 7.60٪ بەرزبووەوە. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، رۆژانە لە تورکیا و باکووری کوردستان بە تێکڕا 14 ملیۆن لیتر بەنزین و 56 ملیۆن لیتر گازوایل بەکاردەهێندرێت. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا. وێنە: AA

وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، بەر لە ئاکپارتی سیاسەتڤانان نەیاندەتوانی بە کوردی بانگەشە بکەن

وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، بەر لە دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان، زمانی کوردی قەدەخە بوو، "سیاسەتڤانان لە هەڵبژاردنەکاندا نەیاندەتوانی بە زمانی دایکیش بانگەشە بکەن."