رووداو دیجیتاڵ
دانیشتنی دادگە لەبارەی دۆسیەی سەرەکیی کەجەکە، بۆ جاری 45ـەم دواخرا و بڕیارە دانیشتنەکە لە 17ی شوباتی 2022 بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021 لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ لە چاغڵایان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەو کەسانەی لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا دادگایی دەکرێن، بەڵام دەستبەسەر نەکراون لەگەڵ ژمارەیەک پارێزەر دانیشتنی دادگە بەڕێوەچوو.
لە دۆسیەی سەرەکیی کەجەکەی ئیستەنبووڵ کۆی گشتیی 205 سیاسەتڤانی کورد دادگایی دەکرێن کە 111 کەسیان لە زیندان بوون. لە 7ی حوزەیرانی 2013دا لەو 111 کەسە 14ـیان بە بڕیاری دادگە ئازادکران.
دەستەی دادوەران رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی پێشتر کەموکوڕییان تێدابوو، هێشتا کەموکوڕیەکانیان تەواو نەکراون.
بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو کەموکوڕییانەی لە دۆسیەکەدا هەن، دانیشتنی داهاتوو لەسەر ئەو دۆسیەیە بۆ 17ی شوباتی 2022 دواخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ