راپرسییەک: جیاوازی دەنگەکانی ئاکپارتی و جەهەپە تەنیا 0.6 خاڵە

04-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی، کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆرک لە تورکیا کراوە، ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا رێژەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی 30.9٪ و رێژەی دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە 30.3٪ ـە، واتا جیاوازی نێوان دەنگەکانی ئەم دوو پارتە بۆ 0.6 خاڵ کەمیکردووە. 
 
کۆمپانیاکە رۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەم ئەنجامی راپرسییەکەی بۆ مانگی ئەیلوول لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکردەوە. راپرسییەکە لە رۆژانی نێوان 25-29ـی ئەیلول لە 29 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چوار هەزار و 280 بەشداربوو کراوە. 
 
پرسیار لە بەشداربووان کراوە "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بکرێت، دەنگ بە کام لایەن دەدەی؟"، بەپێی ئەنجامەکان ئاکپارتی بە 30.9٪ یەکەمە، جەهەپە بە 30.3٪ دووەمە و جیاوازی نێوان پارتی دەسەڵاتدار و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن بۆ 0.6 خاڵ کەمیکردووە. هەروەها پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپە بە 11.4٪ سێیەمە. 
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە 14ی ئایاری 2023 دا، پارتی داد و گەشەپێدان 35.61٪ و جەهەپە 25.33٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، جیاوازی دەنگی هەردوو پارتەکەش 10.28٪ بوو.
 
ئەنجامی راپرسی کۆمپانیای ئۆرک بۆ مانگی ئەیلوولی 2024:
 
پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی: 30.9٪
پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە: 30.3٪
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە: 11.4٪
پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان-دەم پارتی: 8.5٪
پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ : 4.9٪
ئیی پارتی: 3.9٪
پارتی زافەر: 3.6٪
ئەوانی دیکە: 2.8٪

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: هیچ هەڕەشەیەک لە باشووری سنوورەکانمانەوە قبووڵ ناکەین

لەبارەی دامەزراندنی حکومەتی نوێی سووریا، ئەردۆغان ئاماژەی بە رۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کرد و گوتی، ''ئەو کۆبوونەوانەی دوای دەستبەکاربوونی لەگەڵیدا ئەنجامیان دەدەین، زۆر گرنگ دەبن''.