تورکیا
وێنەیەکی ئەرشیڤیی ژنە خۆپیشاندەرێک لە ئیستەنبووڵ کە لافیتەیەکی بەدەستەوەیە و لەسەری نووسراوە "نامانەوێت بمرین"، وێنە: رۆیتەرز
رووداو دیجیتاڵ
"پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە باكووری كوردستان و تورکیا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا 29 ژن كوژران و 21 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی پلاتفۆرمەكە، 17 ژن بەدەست هاوژینەكانیان، 3 ژن بەدەستی هاوژینی پێشوویان، 4 ژن بەدەست خۆشەویستەکانیان، 3 ژن بەدەست خزمیان، 2 ژن بەدەست برایان كوژراون.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، 20 ژن لەنێو ماڵەكانیان، 4 لە شەقام، ژنێک لە چۆڵەوانی، ژنێک لەنێو ئۆتۆمبێل و 3 ژن لە شوێنی کاردا كوژراون.
24 ژن لە شارەکانی تورکیا و 5 ژنەکەی دیکە لە باکووری کوردستان کوژراون؛ زۆرترینیان لە ئیستەنبووڵ بوون کە 6 ژن بوون. ئەو ژنانەی لە باکووری کوردستان کوژراون لە ئێلیهـ دوو ژن، دوو ژن لە رووها و ژنێکیش لە مەرەش بوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو پلاتفۆرمە، لە ساڵی 2020ـدا لە تورکیا و باکووری کوردستان 300 ژن؛ لە ساڵی 2021دا 367 ژن و لە هەشت مانگی ئەمساڵیشدا 180 ژن کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ