دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە

رووداو-ئیستەنبووڵ

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و ئەردۆغان و پارتەکەی زۆرترین دەنگ و زۆرترین کورسییان بەدەستهێناوە.

بەپێی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 26 ملیۆن و 330 هەزار و 823 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 52.59%ی دەنگەکان.

موحەڕەم ئینجە 30.64% و مەراڵ ئاکشەنەر 7.29% ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش بەربژێری هەدەپە 8.40% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ژمارەی کورسی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت

پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی: 295 کورسی 

پارتی گەلی کۆماری جەهەپە: 146 کورسی 

پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە:67 کورسی 

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا مەهەپە:49 کورسی 

ئیی پارتی: 43 کورسی