تورکیا رژدە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە تەلرەفعەت و منبج

04-06-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
ئەردۆغان: ناوچەی ئارام دروستدەکەین و نیگەرانییەکانمان نامێنن
ئەردۆغان: ناوچەی ئارام دروستدەکەین و نیگەرانییەکانمان نامێنن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای هۆشدارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، ماوەی دوو هەفتەیە ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بووەتە هەڕەشەی سەر زاری بەرپرسانی تورکیا.
 
لە پارێزگای چانکری لە باکووری تورکیا، بینالی یڵدرم، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی، دووبارە هۆشدارییەکانی ئەمریکا، رووسیا، ئێران و سووریا پشتگوێدەخات و دەڵێت، بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە، مۆڵەت لە کەس وەرناگرن. 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵخانی فورات، چڵە زەیتوون، کانی ئاشتی، قەڵخانی بەهار و دوایین ئۆپەراسیۆنمان کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەناوی چنگ-قوفڵ دەستیپێکرد، ئەو رێڕەوەی تیرۆریستانمان نەهێشت کە هەوڵدەدرا لەسەر سنووری وڵاتەکەمان دروستبکرێت. لەمەودوا بەهەستیاری و بەوردییەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکانەوە، نیگەرانی و کەموکوڕییە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەمان بە تەواوکردنی ناوچەی ئارام نەهێڵین".
 
پێنج رۆژ دوای ئەوەی کە سوێد و فینلاند بە فەرمی داوای بە ئەندامبوون لە هاوپەیمانیی ناتۆیان پێشکێشکرد، سەرۆککۆماری تورکیا نیازی خۆی بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیاند. 
 
خاڤیێر نارت، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا یەکێکە لەوانەی کە پێیوایە تورکیا دەیەوێت ڤیتۆنەکردنی بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە ئەوروپییە، بکاتە کارتێک بۆ ئەوەی ناوچەی زیاتری رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا کۆنتڕۆڵبکات. 
 
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئیسپانییە رۆژی هەینی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداودا رەخنەشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی گرت، بەوەی کە چاوی لە "دۆخی مەترسیداری" بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نوقاندووە. 
 
هاوکات مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دوایین دەرکەوتنی خۆیدا لە میدیاکاندا داوا دەکات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشاری زیاتر بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ناچاربکرێت بە رێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 2019ـەوە پابەندبێت. راشیدەگەیێنێت کە ئەگەر تورکیا هەوڵبدات دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، ئەوا هەسەدە هێزی ئەوەی هەیە رێگری لێی بکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە