بەپێی داهاتی کرێنشین ئیستەنبووڵ گرانترین شاری ئەورووپایە

04-05-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، سەبارەت بە ئاستی داهاتی تاک و نرخی کرێی شوێنی نیشتەجێبوون لەنێو کرێچییەکانی وڵاتانی ئەورووپا، ئیستەنبووڵ لە ریزبەندی یەکەمی ئەو شارانەدایە، کێشەی کرێی شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە و لەگەڵ میونشن بە گرانترین دوو شاری ئەورووپا دادەنرێن.
 
بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە کێشەی دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون لە شارەکانی ئەورووپا، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا راپرسییەکی لەنێو 700 هەزار کەسی دانیشتووی شارە جیاوازەکانی ئەورووپا کردووە و پرسیاری گرانیی کرێی لێکردوون و بە داهاتی بەشداربووی نموونەی راپرسییەکانیشی بەراوردی کردوون.
 
بەپێی ئەو راپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە و پشتی بە ئەنجامی راپرسییەکەی یەکێتیی ئەورووپا بەستووە، گرانترین شار لە ئەورووپا جنێڤی سویسڕایە. هەر بەپێی راپۆرتەکە، تەنیا یەک مەتر چوارگۆشە لە جنێڤ، کرێی مانگانەی دەگاتە 411 دۆلار.
 
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە بێت، لە ئیستەنبووڵ و میونشن تەنیا 10٪ خەڵکی ئەو دوو شارە دەتوانن بە نرخێکی گونجاو بەراورد بە داهاتی مانگانەیان، شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کرێ بدۆزنەوە. 90٪ کرێچییەکانیشیان لە بەرزیی نرخی کرێی نیشتەجێبوون ناڕازین. چونکە نرخی تێکڕای شوقەیەکی دوو ژووری لە میونشن 1905 دۆلار و لە ئیستەنبووڵیش 700 دۆلارە.
 
راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەی کرێی شوێنی نیشتەجێبوون لە ئیستەنبووڵ، بەراورد بە جنێڤ و میونشن زۆر کەمترە، بەڵام مووچە و داهاتی کرێچییەکانی ئیستەنبووڵیش بەراورد بە داهاتی کرێچییەکانی ئەو دوو شارەی دیکەی ئەورووپا و تەنیا یەک لەسەر شەشە.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە لاوازیمانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن