ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە

04-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەم ساڵ بۆ جاری دووەم بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
 
کۆبوونەوەکە کاژێر 15:00ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 4ـی نیسانی 2024، لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" دەبێت.
 
ئامانجی تورکیا تەواوکردنی بازنەی ئەمنییە لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو هاوینی ئەم ساڵ. لەم چوارچێوەیەدا، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان.
 
لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا لە کۆتایی ئەم مانگەدا تاوتوێ دەکرێن.
 
پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی واشنتن پرسێکی دیکە دەبێت لە کارنامەی کۆبوونەوەکە و دوایین دۆخی ئەو پرۆسەیەی کە لەگەڵ ئەمریکا بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 کراوە و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ واشنتن لە مانگی ئایاردا تاوتوێ دەکرێت.
 
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پرسە ناوچەییەکان و شەڕی غەززە تاوتوێ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە