تورکیا
![ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەی کانە خەڵووزێک لە تورکیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستدا. وێنە: AA ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەی کانە خەڵووزێک لە تورکیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستدا. وێنە: AA](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/718459Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=5027354)
ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەی کانە خەڵووزێک لە تورکیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستدا. وێنە: AA
رووداو دیجیتاڵ
لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا له باکووری کوردستان و تورکیا، 301 كرێكار به‌هۆی رووداوه جۆراوجۆره‌كان له‌كاتی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا İSİG، راپۆرتی دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵی له‌باره‌ی دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی راپۆرتە‌كه، 301 كرێكار به‌هۆی رووداوه جۆراوجۆره‌كانەوە له‌كاتی كاركردنیان گیانیان له ده‌ستداوه.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنە‌كه‌دا هاتووە: 119 كرێكار لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ له‌كاتی كاركردنیان گیانیان له ده‌ستداوه. ئەو كرێكارانەی لەو مانگەدا گیانیان لەدەستداوە، 110یان پیاو و 9یان ژن بوون؛ هەروەها 8 کرێکار کۆچبەر و پەناخواز و کرێکارێکیش لە تەمەنی نێوان 15-17 ساڵیدا بووە.
هەروەها 182 كرێكار لە مانگی شوباتی ئەمساڵ به‌هۆی رووداوه جۆراوجۆره‌كان له‌كاتی كاركردنیان گیانیان له ده‌ستداوه. ئەو كرێكارانەی لەم مانگەدا گیانیان لەدەستداوە، 161یان پیاو و 21یان ژن بوون. هەروەها چوار کرێکار کۆچبەر و پەناخواز بوون.
ساڵی رابردوو له توركیا و باكووری كوردستان، هەزار و 843 كرێكار به‌هۆی رووداوه جۆراوجۆره‌كان له‌كاتی كاركردنیان گیانیان له‌ده‌ستدابوو. به‌گوێره‌ی ئاماری هه‌مان ئه‌نجوومه‌ن، له ساڵی 2021دا، دوو هه‌زار و 170 كرێكار له كاتی كاركردنیاندا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ