رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ببارێت، لە هەشت پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیاش بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3ـی تشرینی دووەم) لە شوێنە بەرزەکانی پارێزگاکانی ئەردەخان، شرنەخ، جۆلەمێرگ و وان ـی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. لە هەشت پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیاش بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
سەبارەت بە پلەی گەرما، کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە بەشێکی پارێزگەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، 5 بۆ 9 پلەی سیلیزی دابەزێت.
کەشناسیی تورکیا بۆ ئەو پارێزگایانەی ئەگەری هەیە بارانی بەخوڕیان لێ ببارێت، داوای لە خەڵک کردووە ئاگاداری خۆیان بن تاوەکو لە کاتی دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە، زیانیان بەرنەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ