رووداو - ئیستەنبوڵ
پارتی سەعادەت داوا لە هەولێر و ئەنقەرە دەکات کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتەکەش دەڵێ سیاسەتی ئێستای تورکیا بەرامبەر گشتپرسی راست نییە.
پارتی سەعادەت شەشەمین کۆنگرەی خۆی لە یەکی ئەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ بەست، لەو کۆنگرەیەدا عەبدوڵڵا سەڤیم بە 674 دەنگ بووە سەرۆکی نوێی پارتی سەعادەت لقی ئیستەنبوڵ.
گشتپرسیی باشووری کوردستان یەکێک بوو لە مژارەکانی کۆنگرەکە، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەت داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەست بە گفتوگۆ بکات و پەنا بۆ هەڕەشە نەبات.
ئاتیک ئاکداغ، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نابێت بەهەمان شێوەی سیاسەتی رۆژانە مامەڵە لەگەڵ مژارێکی گرنگی وەکو گشتپرسی بکرێت... راستە ئێستا کاتی ئەنجامدانی گشتپرسی نەبوو، بەڵام سیاسەتی ئێستا حکومەتی تورکیاش لەبەرامبەر گشتپرسییەکە راست نابینین".
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ