ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای راگەیاند

03-06-2023
ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای راگەیاند
ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای راگەیاند
نیشانەکردن رەجەب تەیب ئەردۆغان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەکو سەرۆککۆماری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای لە رێوڕەسمێکدا ئاشکرا کرد.
 
ئەردۆغان لە گوتارێکدا پێش راگەیاندنی ناوی ئەندامانی کابینەکەی، گوتی "تورکیا ئێستا زۆر بەهێزە، دیموکراسییەتەکەی ئێمە ئێستا لەهەموو کاتێکی تۆکمەترە و بەهێزتریش دەبێت".
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتییە تورکیاییانەی کرد کە بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا کرد.
 
ئەردۆغان سەبارەت بە ئەرکی نوێی کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی گوتی "ئەمە بەرپرسیاریێتییەکی زۆر گەورەیە. هاوکاریی و پشتیوانیی هاوڵاتییانمان ئێمەیان گەیاندە ئێرە، بۆیە لەمەودوا بە سەر و بە گیان، ئەم ئەمانەتە دەپارێزین". 

 

 
کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمانە پێکدێت:

 

 
جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار 
یڵماز توونج، وەزیری داد 
ماهینوور ئۆزدەمیر گۆگتاش، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان 
ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی 
محەممەد ئۆزهەسەکی، وەزیری ژینگە و شارەوانی 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە 
عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوان
ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان 
محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ
محەممەد نووری، وەزیری کولتوور و گەشتیاری 
یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە 
یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی 
محەممەد فاتیح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا 
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی 
عەبدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 
ئیبراهیم یوماكڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان 

 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.