هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا بۆ 38.10٪ دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) ، رێژەی هەڵاوسانی بۆ مانگی ئاداری ئەم ساڵ بڵاوکردەوە کە بۆ 38.10٪ دابەزیوە.
ئامارەکە ئەمڕۆ پینجشەممە، سیێ ئاداری 2025 بڵاوکراوەتەوە. بەگوێرەی ئاماری حکومەتی تورکیا، مانگی ئاداری 2025 رێژەی هەڵاوسان بەراورد بە مانگی رابردوو 2.46٪ زیادیکردووە.
هەڵاوسان بەراورد بە کانوونی یەکەمی پار 10.06٪ زیادیکردووە، بەڵام بەراورد بە ئاداری پار 38.10٪ دابەزیوە.
هەڵاوسانی ساڵانە بۆ خواردن و خواردنە بێ کحولەکان 37.12٪، هەمان هەڵاوسان بۆ مانگانە 4.49٪ بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی 2024 هەڵاوسانی تورکیا 44.38٪ بووە.