ئاکشەنەر: کێ دڵنیایە کە قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە خەیاڵی پووتیندا نین؟

03-03-2022
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئیی پارتی رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێ، تورکیا تاکە وڵاتە لە ناوچەکەدا لەو رەوشەی رووسیا رازی بێت. 
 
مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی رۆژی چوارشەممە 2ی ئادار لەگوتارێکدا، کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، باسی هێرشی رووسیای کرد بۆ سەر ئۆکراینا و گوتی: "پێویستە لەوە زیاتر رێگە بە رووسیا نەدرێت".
 
ئاکشەنەر ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی هەڵوێستی هێرشکارانەی رووسیاوە، تورکیا پارێزراو نییە و باسی مەترسی سەر چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی کرد لە ئایندەدا و پرسیاری کرد: "کێ بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بڵێ پارچە کەمەکانی رووسیا لە مێشکی پووتیندا، قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان نییە؟ 
 
سەرۆکی ئیی پارتی گوتیشی: "ئەمڕۆ سەرجەم دەوڵەتە سەربەخۆکانی ناوچەکەمان، ئەم پرسیارە بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەکەن، هەمووان بەهۆی رووسیای ژێر دەسەڵاتی پووتینەوە، دەرک بەوە دەکەن کە ئاسایشیان لە مەترسیدایە. ئەوەی دەرک بەمە ناکات و لەم رەوشەی رووسیا رازییە، تەنیا یەک وڵاتە لە ناوچەکەدا، بە داخەوە ئەویش تورکیایە".
 
رۆژی 24ی شوبات، ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد هێرش بکەنە سەر ئۆکراینا. هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێی ناوەتە هەشتەم رۆژ، هەردوولا باس لەوە دەکەن کە زیانی زۆریان بە یەکدی گەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی بۆ دەسەڵاتی تورکیا: دانانی قەییوم نامانترسێنێت

لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلووری پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، دەم پارتی بە دەسەڵات دەڵێت، "ئەگەر پێتان وابێت بە دانانی قەییووم پارتەکەمان دەترسێنن، بە هەڵەدا چوون."