بەلەمێکی کۆچبەران و بەلەمێکی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا پێکیاندادا و کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا

02-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەلەمێکی کۆچبەران و بەلەمێکی پاسەوانی کەناراوەکان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا پێکیاندادا، لە ئەنجامدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون. لە شارۆچکەی فاتحیەی هەمان پارێزگاش 18 کۆچبەر لەنێو بەلەمێکدا دۆزرانەوە.
 
لەو بەلەمەدا کە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا تووشی رووداوەکە بوو، 17 کۆچبەری نایاسایی هەبوون.
 
بەلەمەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بیندرا و سەرەڕای ئاگادارکردنەوە، نەوەستا.
 
هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا کەوتنە شوێنی بەلەمەکە، هەردوو بەلەم پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و شەش کۆچبەریش بریندار بوون؛ کەسێکیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران دەستگیر کرا.
 
هاوکات لە شارۆچکەی فاتحیەی هەمان پارێزگاش 18 کۆچبەر لەنێو بەلەمێکدا دەستگیر کران.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی وڵاتانی جیاواز لە تورکیاوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا دەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە