پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: هەوڵێک هەیە بۆ دانانی قەیووم بۆ شارەوانی وان
رووداو دیجیتاڵ
گوڵجان سایگیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان بە رووداوی راگەیاند "هەوڵێک هەیە بۆ دانانی قەیووم بۆ وان."
گوڵجان سایگیت دەڵێ "بەبیانووی ئەوەی عەبدوڵڵا زێدان پێشتر لە زیندان بووە، نایانەوێت فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەربکەن."
عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورەشارەوانیی وان لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 31ـی ئاداردا براوە بوو. دەمپارتی رێژەی 55.48٪ـی دەنگەکانی ئەو پارێزگایەی بردەوە.