2210 مزگەوت لە مێردین و خارپێت بۆ رەمەزان ئامادە دەکرێن

03-04-2022
هێمن عەساف
ئامادەکاریی مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان
ئامادەکاریی مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە مزگەوتە دێرینەکانی شاری مێردینی باکووری کوردستان ئامادەکاری بۆ مانگی رەمەزان کرا و تەنیا لە دوو رۆژی پێش دەستپێکردنی رەمەزاندا، هەزار و 175 مزگەوتی شارەکە خاوێنکرانەوە. 
 
محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی شارەوانیی مێردین دەڵێت، "لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، بۆ ئەوەی نوێژخوێنان لە کەشێکی ئارام و ژینگەیەکی پاکوخاوێندا خواپەرستی بکەن، لەگەڵ هاوکارانمان هەڵمەتی شۆردن و پاکڕاگرتنی مزگەوتەکانمان دەستپێکرد. رێوشوێنی خۆپارێزیی کۆرۆناش دەگرینەبەر". 
 
لە شاری خارپیتی باکووری کوردستان بە هەمانشێوە مزگەوتەکان خاوێنکرانەوە و موفتی شارەکە دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا هەزار و 35 مزگەوتەکەی خەرپیت شۆردراون و ئامادەن بۆ ئەوەی لەم مانگی رەمەزانەدا هاونیشتمانیان بەندایەتیییان تێدا بکەن. 
 
سەلامی ئایدن، موفتی خارپیت باسی لەوە کرا، "لە تەواوی سنوورەکانی شار و شارۆچکەکانی خارپیت، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیی لە مانگی رەمەزان کۆتاییان هاتووە". 
 
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە باکووری کوردستان و تورکیادا 89 هەزار و 445 مزگەوت هەن؛ 20 هەزار و 976 لەوان لە باکووری کوردستانن؛ پارێزگای رووها بە دوو هەزار و 86 مزگەوت لە ریزبەندی یەکەمی باکووری کوردستاندایە لە هەبوونی ژمارەی زۆری مزگەوتدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."