لە تورکیا 33 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کران

02-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا، کە ناوەندەکەی ئیستەنبووڵ بوو و لە هەشت پارێزگا کرا، 33 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کران.
 
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024 لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لەبارەی چالاکییە سیخوڕییە نێودەوڵەتییەکان کرا، ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد.
 
تیمەکانی پۆلیس بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی تووند لە هەشت پارێزگادا هەڵیانکوتایەسەر 57 ناونیشان بۆ گرتنی 46 داواکراو.
 
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 33 داواکراو دەستبەسەر کران و گەڕان بەدوای 13 داواکراوەکەی دیکەدا بەردەوامە.
 
دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، لە کاتێکدایە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە، لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین، زوو زوو هێرش دەکەنە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە کۆمەڵکوژکردنی دانیشتووانی غەززە تۆمەتباری دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چەند پەنابەرێکی سووریایی لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

تورکیا: 175 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.