لە ئیستەنبووڵ ئاگرکەوتەوە و شەش بەلەم سووتان

02-01-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کەناراوەکانی بۆستانجی لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبووڵ ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە شەش بەلەم سووتان.
 
ئاگرەکە کاژێر 05:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023 لە کەناراوەکانی بۆستانجی لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبووڵ کەوتەوە.
 
سەرەتا لە بەلەمێکدا ئاگر کەوتەوە، دواتر بڵێسەکەی بە بەلەمەکانی دیکەشدا بڵاوبووەوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە؛ ئاگرەکە دوای کەمێک لە کەوتنەوەی کوژێندرایەوە و شەش لە بەلەمەکانی کەناراوەکە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوت و لەکارکەوتن. 
 
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا نەزانراوە و کۆی گشتیی قەبارەی زیانەکەیشی رانەگەیێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە