هێرشی چەکداری کرایە سەر کۆنسووڵخانەی سوێد لە شاری ئیزمیری تورکیا

رووداو دیجیتاڵ

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆنسووڵخانەی سوێد لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا و لە ئەنجامدا کارمەندێکی کۆنسووڵخانەکە بە سەختی بریندار بوو.
 
هێرشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 1-8-2023) لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کراوەتە سەر کۆنسووڵخانەی سوێد لە ئیزمیر.
 
ئەو کارمەندەی کۆنسووڵخانەش کە لەئەنجامی هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بووە، ژنێکی خەڵکی تورکیایە. 
 
بەپێی گوتەی بەشێک لە شایەتحاڵان، هێرشکارەکە بەهۆی ئەوەی ڤیزەی پێنەدراوە، ئەو کارەی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە لەلایەن لایەنی فەرمییەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.