تورکیا
وێنەیەکی ئەرشیڤیی ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس لەبەردەم کۆنسوڵخانەی سوێد لە ئیستەنبووڵ، وێنە: Getty Images
رووداو دیجیتاڵ
هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆنسووڵخانەی سوێد لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا و لە ئەنجامدا کارمەندێکی کۆنسووڵخانەکە بە سەختی بریندار بوو.
هێرشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 1-8-2023) لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کراوەتە سەر کۆنسووڵخانەی سوێد لە ئیزمیر.
ئەو کارمەندەی کۆنسووڵخانەش کە لەئەنجامی هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بووە، ژنێکی خەڵکی تورکیایە.
بەپێی گوتەی بەشێک لە شایەتحاڵان، هێرشکارەکە بەهۆی ئەوەی ڤیزەی پێنەدراوە، ئەو کارەی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە لەلایەن لایەنی فەرمییەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ