هەدەپە ئێشکگریی ویژدان و دادپەروەری گواستەوە بۆ ئیستەنبوڵ

01-08-2017
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن هەدەپە تورکیا
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ

ئێشکگریی ویژدان و دادپەروەری لە ئامەدەوە گواسترایەوە بۆ ئیستەنبوڵ و لەلایەن پەرلەمانتار و لایەنگرانی هەدەپەوە درێژەی پێدرا.


ئێشکگریی ''ویژدان و دادپەروەری'' کە رۆژی 25ی تەمموزی 2017 لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە دەستیپێکرابوو، گواسترایەوە شاری ئیستەنبوڵ و ئەمڕۆ 1ی ئاب لەو شارە درێژەی پێدرا.

لە دەستپێکدا کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکە بەڕێوەچوو و پاشان چالاکییەکە بەردەوامیی پێدرا. سەرپیل کەمالبای، هاوسەرۆکی هەدەپە لە گوتارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد هەوڵدەدرێت پەرلەمانتاران دەمبەست بکرێن و ئازادی بەرتەسکبکرێنەوە. گوتیشی دیموکراسی و ماف لە تورکیادا ئیفلیج کراوە.

کەمالبای رایگەیاند دەسەڵات فشار و ئابڵۆقە دەخاتە سەر چالاکی و کۆبوونەوەکانی هەدەپە، دواتر دەڵێ خەڵک بەشداریی لە چالاکییەکانی ئەو پارتە ناکات.

پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پارکی یۆغورتچو لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ درێژە بە ئێشکگریی ویژدان و دادپەروەری دەدەن. پارکەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە و رێوشوێنێکی تووند گیراوەتەبەر.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە