لە تورکیا نرخی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل لە پرد و رێگەوبانەکان 76٪ زیاد کرا

01-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا نرخی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل لە پرد و ڕێگەوبانەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، بە رێژەی 76٪ زیاد کرا. 
 
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانەکانی تورکیا، ئەمڕۆ (دووشەممە، یەکی کانوونی دووەمی 2024) نرخی بەکارهێنانی رێگەوبان و پردەکانی لە نێوان 50٪ بۆ 76٪ بەرزکردەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی تورکیا لە هەژمارەکانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، لە یەکی کانوونی دووەمی 2024 ـەوە نرخی پەڕینەوە لە پرد و رێگەوبانەکان گران کراوە.
 
بەپێی نرخە نوێیەکان، نرخی بەکارهێنانی رێگەوبانەکان بۆ ئۆتۆمبێل لە نۆ لیرە دەستپێدەکات و زۆرترینی 84 لیرە دەبێت، هەروەها نرخی بەکارهێنانی پردە تەسکەکان لە 15 لیرەوە دەستپێدەکات و زۆرترینیش 295 لیرە دەبێت.
 
بۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوە، بەکارهێنانی رێگەوبانەکان لە 110 لیرە دەستپێدەکات و زۆرترین بڕی 1400 لیرە دەبێت. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان لەزگەیەکی تایبەت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت و لە رێگەی کامێرای تایبەتەوە دەخوێندرێتەوە، هەروەها وەک کارتی مۆبایلیش لە رێگەی ئەپلیکەیشنەوە باڵانسی تێدەکرێت و بەو هۆیەوە پارەی پەڕینەوە لە پرد و رێگەوبانەکان دەدرێت.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: AA

فیدان: کارکردن بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، کارکردن بەردەوامە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە لە ئەمریکا یان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەوە لەو بابەتانەن کە کارکردن لەسەریان بەردەوامە".