ئەمریکا: دەبێت دەسەڵاتدارانی سووریا بە روونی سەرکۆنەی تیرۆریزم بکەن

31-03-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هیوادارن ئەوە هەنگاوێکی ئەرێنی بێت بۆ گەیشتن بە سووریایەکی نوێ، کە نوێنەرایەتی هەموو لایەک بکات.
 
ئەمریکا داواش لە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق دەکات، تیرۆر سەرکۆنە بکەن و رێز لە ئازادی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی سووریا بگرن. 
 
رۆژی دووشەممە، 31ی ئاداری 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن، سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا رایگەیاند، "ئێمە ئاگاداری پێکهێنانی کابینەی راگوزەرین لە لایەن دەسەڵاتی کاتی سووریا، ئێمە دان بە خەباتی سووریاییەکاندا دەنێین، کە بۆ دەیان ساڵە لەژێر دەسەڵاتی خۆسەپێن و داپڵۆسێنەری رژێمی ئەسەد، لە نەهامەتیدا ژیاون، هیوادارین ئەم راگەیاندنە هەنگاوێکی ئەرێنی بێت بۆ سووریایەکی گشتگیر کە نوێنەرایەتی هەموو لایەک بکات."
 
هەروەها ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ترەمپ، هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی سووریا، کە لەدوای زیاتر لە سێ مانگ، حکومەتی نوێیان راگەیاند، "دەبێت دەسەڵاتدارانی کاتیی سووریا بەڕوونی سەرکۆنەی تیرۆریزم بکەن و رەتی بکەنەوە. هەموو چەکدارێکی بیانی دووربخەنەوە لە هەر پۆستێکی فەرمی و رێگەش لە ئێران و گرووپەکانی نزیکی بگرێت بۆ سوود وەرگرتن لە خاکی سووریا."
 
لە درێژەی پەیامەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، گوتی "دەبێت هەنگاوی مانادار بگرێتەبەر بۆ لەنێوبردنی چەکی کیمیاویی ئەسەد و بەڵگەش بخەنەبەردەست. هاوکار بێت لە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتیانی ئەمریکی و وڵاتانی دیکە کە لە سووریا بێسەروشوێن بوون. دڵنیاییش بدات لە ئاسایش و ئازادی بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی سووریا. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هەنگاوەکانی داهاتووشمان لەسەر بنەمای ئەو کردەوانە دەبێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ

رامی عەبدولڕەحمان: هێزەکانی سەر بە رێڤەبەریی خۆسەر لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەمێننەوە

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، هێزەکانی سەر بە ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر "بە جلوبەرگی ئاسایشی گشتی" سووریاوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.