رووداو دیجیتاڵ
12 ساڵە کوڕەکەی بێسەروشوێنە. شوێن نەماوە تێیدا سۆراخی نەپرسێت. ئەمە چیرۆکی ژنێکە بەناوی فەیروز شالش کە دانیشتووی حومسی سووریایە.
فەیروز لە دۆزینەوەی کوڕەکەی بەزیندوویی بێهیوا بووە، دەیەوێت بە مردووییش بێت گۆڕەکەی بدۆزێتەوە. ئەو دەڵێت: "دەگەڕێم بزانم کوڕەکەم لێرەیە یاخود نا. گەڕان بەدوای کوڕەکەم دەمکوژێت. ئەوکاتانەم لەبیرە کاتێک کە لە ماڵەوە بوو، هاتووچۆی دەکرد و بانگی دەکردم "دایە".
لە ماوەی 14 ساڵەی شەڕی نێوخۆی سووریا، زیاتر لە 110 هەزار کەس لە سووریا بێسەروشوێن بوون.
لەدوای ئەوەیشی کە حکومەتی ئەسەد لە تشرینی دووەمی رابردوو رووخا، هێشتا چارەنووسی 100 هەزار کەس لەو وڵاتە نادیارە.
دەسەڵاتی راگوزەری سووریا لەڕێگەی چەند تیمێکەوە پشکنین بۆ پاشماوەی ئەو لاشەی ئەو کەسانە دەکات کە لە زیندانەکان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دەیەوێت لەڕێگەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانەوە بزانێت چەند کەس لەوانەی بێسەروشوێن بوون گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا تەنیا لە دەورووبەری دیمەشق تەرمی 780 کەس لە گۆرە بەکۆمەڵەکان دۆزراونەتەوە.
عەممار سالمۆ، ئەندامی بەرگریی شارستانی دەڵێت: "چەندین کەیسی سووتاندن دۆزراوەتەوە و چەندین تایەش وەکو بەڵگەی ئەمە دۆزراونەتەوە. پڕۆسەیەکی سیستەماتیکی کوشتن هەبووە و ئەوەشی لە لاشەکان ماونەتەوە خستراونەتە نێو تایەیەکەوە و سووتیندراون."
بیسەروشوێنبوونی ئەو سووریاییانە لەکاتێکدایە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، جەنگی نێوخۆی سووریا بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ