میدیای فەرمیی سووریا: لە هێرشێکدا بۆسەر پاسێک لەسەر رێگەی دێرەزوور 25 کەس کوژران

30-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دێرەزوور سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سووریا رایگەیاند، لە "هێرشێکی تیرۆریستیدا" بۆسەر پاسێک لەسەر رێگەی دێرەزوور 25 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاوە ئاماژەی بەوە کردووە، 30 سەرباز لە هێرشێکی "جیهادییەکاندا" لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا دەڵێن، سەربازە کوژراوەکان سەر بە سوپای سووریان و هێرشەکەش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە.

میدیای فەرمیی سووریا هیچ زانیارییەکی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، تاوەکو ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

پاسەکە لەنێوان پارێزگای حومس و دێرەزووردا بووە، میدیای سووریا ئاماژەی بە شێوازی چۆنێتی هێرشەکە نەکردووە.

ئەو ناوچەیەی هێرشەکە تێیدا ئەنجامدراوە پێشتر چەکدارانی داعش کۆنترۆڵیان کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەوەی ئێستا لەژێر دەستیدا نەماوە، هێشتا لە ناوچەکەدا چالاکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە