​بەڤیدیۆ؛ لە شارۆچکەیەکی باکووری حمس خەڵک هێرش دەکەنە سەر سەربازانی سووریا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەیەکی باکووری پارێزگای حمس، ژمارەیەک هاووڵاتیی هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای سووریا. دەشڵێن، ئەو هاووڵاتییانە خاڵێکی پشکنینی نێوان پارێزگەکەکیان و حەمایان سووتاندووە. 
 
شەوی شەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2024) سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک گەنجی شارۆچکەی تەبلیسییە، هێرشیان کردە سەر فەرمانگە حکومییەکانی تەبلیسە و، داوایان لە بەرپرسان کرد شارۆچکەکە جێهبێڵن.
 
شارۆچکەی تەبلیسە کەوتووەتە باکووری پارێزگای حمس و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای حەما. 
 
سەرچاوەکان دەشڵێن، گەنجەکان هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی جیسر، بەو هۆیەوەش سەربازانی سوپای سووریا لەو ناوچەیە پاشەکشەیان کرد. 
 
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە و چەند وێنە و ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراونەتەوە، گەنجەکان خاڵە پشکنینەکەیان سووتاندووە. 
 
لە رۆژی چوارشەممەوە دۆخی سووریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر رۆیشتووە. دەستەی تەحریری شام کۆنترۆڵکردنی تەواوی پارێزگەی حەمای راگەیاند. 
 
لە دەستپێکی هێرشەکانی دەستەکەوە، سوپای سووریا و رووسیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەکدارەکان کردووە. تەنیا ئەمشەو لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر شارۆچکەی سەندەف لە پارێزگای حەما 7 چەکداری گرووپەکەیان کوشت. 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارانی دەستەی تەحریری شام لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب پیشڕەوی دەکەن. وێنە: بەکر قاسم- AFP

دەستەی تەحریری شام دەڵێت چەکدارەکانی چوونەتە نێوەڕاستی حەما

دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی دەڵێن بەرەو شاری حەما پێشڕەوییان کردووە و سوپای حکومەتی سووریا لە شارەکە کشاوەتەوە، بەڵام میدیای فەرمیی حکومەت رەتیدەکاتەوە سوپا کشابێتەوە. ​