وێنە: عارف وەتاد- Afp
سێ رۆژە شەڕ و پێکدادان لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە. بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە 200 کەس کوژران و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
شەڕەکە لەنێوان هێزی ئۆپۆزیسیۆنی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانییەتی لە دژی سوپای سووریا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەستیان بەسەر چەندین گونددا گرتووە و سوپای وڵاتەکەش بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی ئەو ناوچانەی هێزەکانی تێدان.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، 19 لە کوژراوەکان هاووڵاتیی سڤیلن.
وێنەکان کەمپێک پێشاندەدەن لە ناوچەی ئەل دانا لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب، بەهۆی شەڕەکەوە دروستکراوە، ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی ناوچەکەی تێدا گیرساونەتەوە و خێوەتیان هەڵداوە.
هاووڵاتییانی ناوچەکە لەوە دەترسن، شەڕەکە فراوانتر بێت و هاوشێوەی جەنگی نێوخۆیی ساڵی 2011 ببێتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس و کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.