رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەیدە زەینەبی دیمەشقی پایتەختی سووریا روویدا و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-07-2023 تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەیدە زەینەبی دیمەشقی پایتەختی سووریا روویدا و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا و سێ منداڵیشی برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتی ئامادەکاریی بووە بۆ رێوڕەسمی عاشوورا.
تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کراوە و جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری مادیشی هەبووە کە جگە لە باڵەخانە، زیانی بە چەندین ئۆتۆمبێلی نزیک رووداوەکەش گەیاندووە.
لە 48 کاژێری رابردوودا، ئەوە دووەمین تەقینەوەیە کە لەو گەڕەکەی دیمەشق رووبدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ