پێنتاگۆن رەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر هێزەکانیان و هەسەدە لە دێرەزوور

27-05-2020
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئەمریکا هەسەدە سووریا
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا پێنتاگۆن رەتیکردەوە لە نزیک دێرەزوور هیچ هێرشێک کرابێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمەش دوای ئەوەی میدیای فەرمیی سووریا هەواڵێکی لەو شێوەیەی بڵاوکردبووەوە.
 
شەوی رابردوو ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سووریا هەواڵێکی بڵاوکردەوە، گوایە چەند چەکدارێکی نەناسراو بە چەکی سووک و ئاڕ پی جی لەسەر سنووری دێرەزوور و حەسەکە هێرشیان کردووەتەسەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە، لە ئەنجامیشدا سێ سەربازی ئەمریکی و پێنج شەڕڤانی هەسەدە برینداربوون.
 
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویانکردەوە، هەشت بریندارەکە گوێزراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە شاری شەدادێی باشووری حەسەکە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ناسراو بە پێنتاگۆن، لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکەی بە هەڵبەستراو ناوبرد.
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەی دا و ئێستاش ئەو هاوبەشییە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە