رووداو - سووریا
بەهۆی دوو تەقینەوە لە شاری حمس لە سووریا بەپێی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە " 22 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون".
دووتەقینەوەکە رۆژی سێشەممە 26/1/2016 لە شاری حمس ئەنجامدران، تەقینەوەی یەکەم لە نزیک یەکتربڕی نێوان گەڕەکی شەستی و زەهرا روویداوە، دوای 15 خولەک و کاتێک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و خەڵکی لە شوێنەکە کۆبوونەوە، تەقینەوەی دووەم لەلایەن خۆکوژیکەوە لە هەمان شوێن، ئەنجامدراوە.
تەڵاڵ بەرازی، پارێزگاری حمس لەمبارەیەوە رایگەیاندووە " تیرۆرستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان بە خاڵێکی پشکنیندا تەقاندووەتەوە، پاشان خۆکوژێک بەهۆی پشتینێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە هەمان شوێن خۆی تەقاندووەتەوە".
رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان راگەیاندووە. هەریەکە لە رێکخراوی داعش و جەبهەتولنوسرە لە ساڵی 2013-ەوە زیاتر لە 40 تەقینەوەیان لە حمس ئەنجامداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ