بەرمیلی پڕ زێڕ و دۆلارى ئەبوبەکر بەغدادى دۆزرایەوە

23-04-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەى سەرچاوە خۆجێیەکانى سووریا، لە شارى رەققەى ئەو وڵاتە حەشارگەیەکى نهێنى رێکخراوى داعش لە کێڵگەیەکى ئەبوبەکر بەغدادى، سەرۆکى پێشووترى رێکخراوەکە دۆزرایەوە کە چەندین "بەرمیل دۆلار و زێڕ"ی تێدا بووە.
 
بەگوێرەى ئەو سەرچاوانە، حەشارگەکە لە باشوورى شارى رەققە بووە و ئەو زێڕ و پارانە لەلایەن تیمێکى هاوبەشی هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) و سوپاى ئەمەریکا دەستى بەسەرداگیراوە.  
 
لە ساڵى 2014 شارى رەققە بە پایتەختى رێکخراوى داعش ناسێندرا کە لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردایەتى دەکرا، بەرلەوەى لە 26ى تشرینى یەکەمى 2019  لە ئۆپەراسیۆنێکى هێزەکانى ئەمەریکا لەو وڵاتە بکوژرێت.
 
سەرچاوە خۆجێیەکانى سووریا ئاشکرایان کردووە کە حەشارگە نهێنییەکەى شارى رەققە لە سێ ژوور پێکهاتووە و چوار بەرمیلى تێدا دۆزراوەتەوە کە ملیۆنان دۆلار و بڕێکى زۆر زێڕی تێدا بووە. 
 
رێکخراوى داعش لە ساڵى 2014 دەستى گرت بەسەر بەشێکى زۆرى سووریا و رۆژئاواى کوردستان و چەند شارێکى عێراق بەرلەوەى لەساڵى 2017 زۆرینەى ناوچەکانیان لەژێر دەست دەربهێندرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە