بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نەوت رادەستی حکومەتی سووریا دەکات

22-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا رایگەیاند، "ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر بابەتی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتن". دەشڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکە رۆژانە 15 هەزار بەرمیل دەگاتە پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس." 
 
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی شوباتی 2025، ئەحمەد سلێمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گرێبەستی پێشوو کە کاری پێدەکرا، توێژینەوەی لەسەر کرا و چەند دەستکارییەکی کرا، ئەو گرێبەستە گازی سرووشتی و مادەی دیکە لەخۆدەگرێت و ئێستا کاری پێدەکرێت."
 
ئەحمەد سلێمان دەڵێت، "ئێستا نەوتی خاوی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەنێردرێتە پاڵاوگەکانی حومس و بەنیاس، یاخود بڵێین ئێستا بۆ پاڵاوگەکانی حومس دەنێردرێت، کە ناردنەکە لە رێگەی تەنکەرەوە دەبێت."
 
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا ئاشکرای کرد "بڕی ئەو نەوتەی دەنێردرێت، رۆژانە زیاتر لە 15 هەزار بەرمیلە. هەروەها گازی سروشتی و گازی ماڵانیش دەنێردرێت، بڕی گازە سروشتییەکە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجایە، کە دەنێردرێتە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا."
 
لە 2015 دا کاتێک گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی سووریا زیاتر پەرەیان سەند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دابەزی بۆ رۆژانە 27 هەزار بەرمیل.
 
زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڵکەوتوون، بەشێکی زۆریشیان دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان. کێڵگە نەوتییەکان زیاتر لە حەسەکە، دێرەزوور و رەققە هەڵکەوتوون.
 
بەهۆی گەمارۆی ئابوورییەوە، رژێمی پێشووی سووریا نەیدەتوانی پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی بدات، هەر بەهۆی سزاکانەوە کۆمپانیا بیانییەکانیش ئامادە نەبوون وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی ئەو وڵاتەدا بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بەریتانیا و سووریا.

بەریتانیا سزاکانی سەر وەزارەتی نێوخۆ و بەرگریی سووریا هەڵدەگرێت

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، سزا لەسەر 12 دامەزراوەی حکومیی سووریا هەڵدەگرێت؛ لەوانەش وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، چەند دامەزراوەیەکی دارایی، میدیایی و وزە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند: "ئەمە بۆ بووژانەوە، چاکسازی و بنیاتنانەوە گرنگە."