تەقینەوەیەک لە حەلەب روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

21-03-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن حەلەب تەقینەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەقینەوەیەک لە پارێزگای حەلەب لە سووریا روویدا و لە ئەنجامدا لانیکەم دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
 
تەقینەوەکە لە شاری ئەل باب لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب روویداوە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە و هۆکاری تەقینەوەکەش نەزانراوە.
 
شاری ئەل باب لە پارێزگای حەلەب لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2016 لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدا بوو، لەدوای ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە قەڵخانی فورات کە لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی بۆسەر ناوچەکە ئەنجامدرا، ئەل باب و بەشی زۆری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە.
 
ئەل باب بە یەکێک لە شارە ستراتیژییەکانی باکووری سووریا دادەنرێت کە 60 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە دوورە و ئێستا رۆژانە لەژێر بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیادایە کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە