هەژاری رێژەی سەڵتیی لە سووریا بۆ 70٪ بە... | رووداو.نێت

هەژاری رێژەی سەڵتیی لە سووریا بۆ 70٪ بەرزکردووەتەوە

20-12-2023
لهۆن نەسرەدین
پێکنەهێنانی ژیانی هاوژینی لە سووریا
پێکنەهێنانی ژیانی هاوژینی لە سووریا
نیشانەکردن سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەک دەریدەخات، 70٪ـی هاووڵاتییانی سووریایی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد، سەڵتن.
 
رەمەح جوما، هاووڵاتی سووریایی دەڵێ "بیرۆکەی هاوژینییمان رەتنەکردووەتەوە، بەڵام لەم دۆخە خراپە ئابوورییەی ئێستا، بیری لێ ناکەینەوە. لە 2011ـوە زەحمەتە بتوانیت ماڵت هەبێت و منداڵ بەخێوبکەیت، بۆیە بیر لە هاوژینی ناکەینەوە."
 
لە ناوچەکانی دەرەوەی دیمەشق، بەتایبەتی ئەوانەی خانووی زێدەڕۆیان تێدایە، خانووی کرێ مانگانە لانیکەم بە 100 دۆلارە. کڕینی خانوویەکی 100 مەتر دووجا لەو ناوچانە لە دوو ژوور و هۆڵێك پێکدێت، لانیکەم بە 15 هەزار دۆلارە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا حکومەتی سووریا مووچەی کارمەندانی بە 100٪ بەرزکردەوە، بەو حاڵەشەوە هێشتا مووچەی کارمەندێك لەنێوان 20 تاوەکو 50 دۆلاری ئەمریکیدایە.
 
عەلا، هاووڵاتیێکی دیکەی سووریاییەی و باس لەوە دەکات "ئەوەی، بیر لە هاوژینی دەکاتەوە، سەرەتا دەبێت خانوویەکی هەبێت، یان بە کرێ خانوو بگرێت، کە ئەوەش دیسانەوە گرانە و کەلوپەلی نێو ماڵیش بە ئەستەم دەکڕدرێت، ئەگەر حکومەتیش بە قەرز پارەکە بدات، ئەی باشە بە چ مووچەیەک دەتوانێت ئەو قەرزە بداتەوە ؟ بڕی مووچەکە کەمە."
 
شەڕی نێوخۆ و سزاکانی رۆژئاوا و ناسەقامگیریی سیاسی؛ ئابووری سووریای داڕماندووە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 90٪ـی سووریاییەکان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا. وێنە: AFP

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێویستە گەرەنتیی ئەمنیی متمانەپێکراو بۆ کوردی سووریا هەبێت

بێربۆک لەبارەی پرسی کورد لە سووریا گوتی: "ئاساییشی کورد گرنگە بۆ سووریایەکی ئارام. ئەمەش پێویستی بە کۆتاییهێنان بەو شەڕەیە کە لە باکوور هەیە و هەروەها پێویستی بە ئاوێتەکردنی هێزە کوردییەکان و سوپای نیشتمانیی سووریایە بۆنێو پێکهاتەی نوێی ئەمنیی سووریا کە ئاساییشی راستەقینە بۆ هەموو لایەنێک دابین دەکات. دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی زۆرینە کورد، هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە بەم ئاراستەیەدا.