رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، "لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێكدا لە گوندەکانی سنووری دێرەزوور سێ چەکداری داعشیان دەستگیرکرد".
بەپێی راگەیاندنی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، هێزەکانی هەسەدە بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دژی شانەیەکی چەکدارانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە. ئۆپەراسیۆنەکە لە نزیک گوندی تێب ئەل فال-ی دێرەزوور بەڕێوەچووە، و لە ئەنجامداسێ چەکداری داعش بە چەکەوە دەستگیرکراون.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ هێزەکانی دژە تیرۆر (YAT) لە گوندەکانی شاری حەسەکە، سەرکردەیەکی چەکدارانی داعشیان بەناوی (ا.ج) دەستگیرکردووە، کە بەرپرس بووە لە چەند رووداوێکی کوشتن و بەئامانجگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە.
هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک تۆمەتبار و شانەی نووستووی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکراون، سەرەتای ئەمساڵیش لە 5ی کانوونی دووەمی 2021 پێنج چەکداری دیکەی داعش لە دێرەزوور و شەداد دەستگیرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ