وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ئێران دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران و رووسیا، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ئێران دەکات و رۆژی چوارشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
 
میدیاکانی ئێران و رووسیا دەڵێن، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19-07-2022 فەیسەڵ ئەلمیقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا دەگاتە تاران و رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆککۆمارەکانی رووسیا، تورکیا و ئێران لە تاران کە بۆ ئاگاداربوونەوەی سووریایە لە ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەو دانیشتنانە. کۆبوونەوەی لووتکەی ئەو سێ وڵاتە، حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی ناسراو بە ئاستانەیە.